هه‌ندێک بابه‌تی به‌کارهێنانی به‌ردی کۆریه‌ن و پلێتی کۆریه‌ن

سێ بابه‌تی له‌ شوێنی جێبه‌جێکاری پلێتی به‌ردی کۆریه‌ن (سالید سورفه‌یس)

به‌ردی کۆریه‌ن له‌ مه‌تبه‌خ


یه‌کپارچه‌یی، نه‌بوونی درزی جێبه‌جێکاری، جوانی ڕواڵه‌ت، هه‌مه‌ ڕه‌نگی (نزیکه‌ی 100 کۆدی ڕه‌نگی هه‌یه‌)، نه‌رمی و شێوه‌گرتنی پلێتی کۆریه‌ن ئاتیستۆن به‌رهه‌مێکی بێ هاوتا و بێ ڕکابه‌ره‌ بۆ که‌وانته‌ری مه‌تبه‌خ. پێوه‌ری وه‌ک دژه‌ باکتریایی، خاوێنکردنه‌وه‌ی زۆر ئاسان و چاکبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نرخی باشی ئه‌ودا تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاون که‌ هه‌ر مه‌تبه‌خێکی ئێران حه‌ز ده‌کات تاقی بکاته‌وه‌.

سینکی ئاوده‌ستی ته‌ندروست و خاوێن له‌گه‌ڵ به‌دری کۆریه‌ندا


به‌رهه‌مهێنانی سینکی ئاوده‌ست له‌ جۆری کۆریه‌ن له‌ قاڵب و داڕشته‌ی زۆر جیاواز و له‌ ڕه‌نگی دڵخوازدا بووه‌ به‌ هۆی دروستکردنی سینکی دیکۆراتیڤی زۆر جوان و نایاب. جگه‌ له‌ سینک، به‌ پشت به‌ستن به‌ توانایی داڕشتنی سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن ده‌کرێ سکۆ دروست بکه‌یت‌ له‌ هه‌ر شێوه‌ و داڕشته‌یه‌کدا و به‌ ڕه‌چاوکردنی سنووره‌کانی جێکردنه‌وه‌ی دیزاین که‌ شوێنه‌که‌ دوو هێنده‌ جوانتر ده‌کات. له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان (چیشتخانه‌، فڕۆکه‌خانه‌، نه‌خۆشخانه‌ و...)دا به‌کارهێنانی چه‌ند سینک له‌سه‌ر سه‌کۆی یه‌کپارچه‌ی به‌ردی کۆریه‌ن ئاتیستۆندا زۆر باوه‌ و ده‌بێته‌ هۆی هه‌مه‌چه‌شنی ڕه‌نگی زۆر بۆ به‌رهه‌می هارمۆنی ڕه‌نگه‌کان.

کۆریه‌ن له‌ چێشتخانه‌ و قاوه‌خانه‌دا


ده‌کرێ مێزی داواکردنی خواردن، مێزی پێدانی خواردن و مێزه‌کانی چێشتخانه‌ به‌ سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن و به‌و ڕه‌نگه‌ی به‌ دڵی خۆتانه‌ بڕازێننه‌وه‌. به‌پێی پێداویستی هه‌ندێک براندی چالاک له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کپارچه‌یی کۆده‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی لقه‌ جیاوازه‌کان و گونجانی ئه‌و له‌گه‌ڵ لۆگۆ یان ڕه‌نگی ڕێکخراوه‌ییدا، کۆریه‌ن ئاتیستۆن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پێدانی کۆدی ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی دڵخوازی خاوه‌نکار و دیزاینه‌ردا، کۆدی تایبه‌تی بۆ ئه‌وان به‌رهه‌م بێنێت و له‌م پێناوه‌دا خزمه‌ت پێشکه‌ش بکات. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی به‌ردی ده‌ستکردی ئاتیستۆن که‌ باریکتره‌ بۆ داپۆشینی دیواره‌کان یان دیزاینی میچ زۆرجار کراوه‌. به‌دیهێنانی دیزانی (سێ ئێن سی) و ڕووناککردن له‌ پشته‌وه‌ش به‌ پلێتی کۆریه‌ن ئاتیستۆن ده‌کرێت.

ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ده‌رباره‌ی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی به‌ردی کۆریه‌ن ئاتیستۆندا کورته‌یه‌ک بزانه‌

گرووپی ئاتیستۆن

یارمه‌تی خوا و عه‌شق بۆ به‌رهه‌مهێنان، پیشه‌سازی و قۆنته‌راتچی له‌ مێشکی گرووپێک له‌ ئه‌ندازیاراندا بووه‌ به‌ هۆی به‌دیهاتنی گرووپی ئاتیستۆن له‌ ساڵی 2006دا. پاش ساڵێک تۆژینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ردی ده‌ستکرد به‌پێی که‌تیره‌ و هه‌ڵبژاردنی ته‌کنۆلۆجیای پێویست، ساڵی 2007 کۆمپانیای ئاتئستۆن تۆمار کرا. بڕیار دا کارگه‌یه‌ک به‌ 3000 مه‌تری دووجا و 500 مه‌تری دووجا شوێنی ئیداری و تاقیگه‌ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی ڤیان له‌ پارێزگای هه‌مه‌دان بونیات بندرێت.

به‌ هه‌وڵ و یارمه‌تی پسپۆڕان و دامه‌ز��ێنه‌رانی ئه‌م کۆمپانیایه‌ زۆر خێرا کۆده‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگ و بێ هاوتاکان فۆرمۆڵیان بۆ داندرا و له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009دا به‌ براندی ئاتیستۆن بۆ پێشکه‌شکردن ئاماده‌ی بازاڕ کرا.

زۆرتر بزانن
گروه آتیستون

تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاکێش

ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ تۆزێک له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رچاوه‌کانی به‌ردی کۆریه‌ن (Solid Surface)دا بزانیت چوار که‌یس له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌ردی کۆریه‌ن به‌م شێوه‌یه‌یه‌

سنگ کوری��

جوانی و خۆڕاگری

بریقه‌داربوونی رووبه‌ری پلێته‌کان جوانی زیاتر به‌ دیاری دێنێت

هه‌مه‌چه‌شنی له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگدا

بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ستت ئاوه‌ڵه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی ڕه‌نگ له‌ پلێتی کۆریه‌ندا زۆر گونجاوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌مه‌چه‌شنه‌ له‌ دیزاینی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌بیندرێت

ڕووباری یه‌کپارچه‌ و به‌بێ درز

ئیتر هه‌واڵێک نیه‌ له‌ درزی نێوان پێکبه‌سته‌کانی پلێت! پلێتی به‌ردی کۆریه‌ن ڕووبه‌رێکی یه‌کپارچه‌ی هه‌یه‌ و ده‌کرێ خواری بکه‌یه‌وه‌ و به‌ دڵی خۆت دیزاینی بۆ دابڕێژیت

خۆڕاگر و چاککراوه‌

گه‌ر جڕز و خه‌ت بکه‌وێته‌ سه‌ر پلێتی کۆریه‌ن، ده‌کرێ به‌ پۆلیشکردن دوباره‌ ڕووبه‌رێکی ته‌واو ساف و لووس و به‌بێ هیچ خه‌تێکت هه‌بێت، هه‌روه‌ها د گه‌ر بشکێت و... چاک ده‌کرێته‌وه‌‌ و وه‌ک بارودۆخی ئاسایی خۆی لێدێته‌وه‌

نموونه‌ی به‌رهه‌مه‌کان

به‌ردی کۆریه‌ن به‌کار ده‌هێندرێت له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌کان و هه‌ره‌وه‌ها بۆ به‌کارهێنانی جیاواز که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرترێت
سه‌یری هه‌ندێک نموونه‌ی کۆریه‌نی ئاتیستۆن بکه‌ن

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید

نمونه کار سنگ کورین

نمونه کار جدید